باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەسەر سزادانی گیراوانی بادینان هاتە دەنگ
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕاگەیەندراوێکی لەسەر سزادانی پێنج لە رۆژنامەنوسان و چالاکانی بادینان بڵاوکردەوە و دەڵێت بە وردی چاودێری دەستگیرکردن و پاشان دادگایکردنەکانی ئەم دواییەی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانمان کردووە
                                
  
                               
                                 باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندوە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران، بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و بەردەوامیش دەبێت لەسەری. 
 
دەشڵێت کۆمەڵگە دیموکراتەکان ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین دەگرن و پشتگیری لە رۆژنامەنوسان دەکەن کەبەبێ ترس ڕاپۆرت ئامادەبکەن. 
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی 16 ی شوبات دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە رۆژنامەنوس و چالاکانی مەدەنی بادیناندا سەپاند و بڕیارەکەش کاردانەوەی زۆری ناوخۆی و دەرەوەی لێکەوتەوە.  
 
 
                            
                             
 |