بایدن: هێرشکردنە سەر هەر ئەندامێکی ناتۆ هێرشکردنە بۆ سەرهەموان

19/02/2021
فۆتۆ: 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشکردنە سەر هەر ئەندامێکی ناتۆ هێرشکردنە بۆ سەر ئەمریکا و هەموان.

جۆ بایدن لە میانی وتارێکدا لە کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی میونخ کە بۆ ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت وتیشی پێویستە بەرەنگاری هەڵسوکەوتەکانی ئێران ببینەوە کە ئارامی ناوچەکەیان خستۆتە مەترسیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەڵام پێویستە یەکەمجار ئەوان چالاکیە ئەتۆمیەکانیان ڕاگرن.

جۆ بایدن لەبارەی بەشداری ئەمریکا لە رێکخراوی ناتۆ ڕاشیگەیاند ئەوان پابەندن بە رێکخراوەکەوە و پێشوازی لە پەرەپێدانە سەربازییەکان دەکەن بەمەبەستی پاراستنی هەموان.

ئەوە لەکاتێکدایە تورکیا ئەندامی رێکخراوی ناتۆیە و بە دووەم هێزی ناو رێکخراوەکە دادەندرێت، پێ دەچێت وتەکانی جۆ بایدن مەبەست لە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا بێت.