مەهناز ئەفشار بە جلی کوردییەوە دەرکەوتەوە

19/02/2021
فۆتۆ: 

هونەرمەندی ناسراوی ئێران مەهناز ئەفشار جارێکی دیکە بە جلی کوردییەوە دەرکەوتەوەو دواین ئەڵقەی بەرنامەی (پرشیاز گات تلنت) بە جلی کوردییەوە پێشکەشکرد.

مەهناز لەسەر وێنەکە کە لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە نوسیویەتی من شانازی دەکەم کە جل و بەرگی وڵاتەکەم لەبەردەکەم، ئەمە جلی کوردییە، بژی کورد.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو بەهۆی ناوبردنی جلی کوردی بە جلی شەوان لەلایەن بێژەرێکی یەکێک لە کەناڵەکانی ئێرانەوە بۆ یەکەمجار مەهناز ئەفشار جلی کوردی لەبەرکرد و نوسیتی بژی کورد.