ڕوسیا سێهەمین ڤاکسین دژی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت

20/02/2021
فۆتۆ: 

میخائیل موراشیکۆ، وەزیری تەندروستی ڕوسیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی سێهەم ڤاکسینی کۆرۆنای بە ناوی "کوڤیڤاک" تۆمار کردووە.

وەزیری تەندروستی ڕوسیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، تاقیکردنەوەکان لەسەر کەسانی تەندروست لەسەر ڤاکسینی  "کۆڤیڤاک" سەرکەوتن و سەلامەتی بەکارهێنانی پشتڕاستکردووەتەوە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە لایەکی ترەوە سەنتەری "چۆماکۆف"ی زانستی ڕوسیا بۆ گەشەپێدانی دەرمانەکانی بەرگری زیندەیی ڕایگەیاند، بڕیار لە مانگی ئازاری داهاتوودا ڤاکسینی  کۆڤیڤاک لەسەر منداڵان و کەسانی بە تەمەن تاقیبکرێتەوە.

ڤاکسینی  "کۆڤیڤاک" بە سێهەمین ڤاکسین دادەنرێت کە سەنتەرە تەندروستی و دەرمانسازییەکانی ڕوسیا بەرهەمی دەهێن لە دژی کۆرۆنا.

حکومەتی ڕوسیا یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنای لە ١١ مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد، کە بە ڤاکسینی  "سپۆتنیک ٧" ناسرابوو.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووشدا دووەم ڤاکسینی بەناوی  Epivakkorona تۆمارکرد.