ژنەکانی پەیکەرساز شوان کەمال لە مۆزەخانە و شوێنە گشتییەکانی جیهاندا

20/02/2021
فۆتۆ: 

هەرجارەی باس لە ئەزموونێکی خۆی لە کاری هونەرییدا دەکات.

لە ناوەڕاستی نەوەتەکانی سەدەی پێشوودا، کاتێك هاتمە ئەڵمانیا لە خەمی ئەوەدابووم کە کارێك بدۆزمەوە بۆ بژێوی ژیان و هاوکات لە کاری هونەریش دوورنەکەومەوە، بەڵام کارکردنێک لەسەر ئەم دوو شتە وەستابێت، هەروا ئاسان نییە، بەتایبەتی کاری هونەری و پارە پەیداکردن بە هونەر لە ئەوروپادا، کارێکی زۆر دژوارە و ئەتوانم بڵێم: لە هەموو پیشە و کارەکانی دیکە ئاڵۆزترە و ئەوەش پێویستی بە باسکردنێکی زۆرە و لە دەرفەتی دیکەدا باسی ئەکەم ...

دیارە بێجگە لە توانا و سەلیقە و شارەزایی خۆم، لەوانەیە شانسێکی باشیشم هەبووبێت کە زوو کاری هونەرییم دۆزییەوە و لە گرنگترین شوێنی پەیکەر دروستکردن و داڕشتنی کانزاکان لە جیهان و ئەوروپا و ئەڵمانیا، چونکە لە هەومو جیهانەوە کاری هونەری ئەهێنن بۆ ئەم کارگەیە، هەر بۆ زانیاری سێ چوار پەیکەرسازی جیهانی هەیە هەموو کارەکانیان لای ئێمە دروست ئەکرد لەوانە(تۆنی کریگی بەریتانی و تۆماس شوتەی ئەڵمانی و ماگدەلینا ئەبەکانۆڤیچی پۆلۆنە و کاترینا فریچی ئەڵمانی و گەلێکی دیکە).

لەم کارگەیە لە شاری دۆسلدۆرف لە ئەڵمانیا لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٥ دەستم بەکاری هونەری کرد، لەوکاتەوە گەلێك پرۆژەی هونەری گەورەم بە ئەنجام گەیاندووە هەوڵ ئەدەم هەر جارەی باس لە دانەیەکیان بکەم لەوانە :

پرۆژەی ئافرەتەکان

کۆمەڵێك ئافرەتن لە سەر شێوەی(تۆرسۆ) لە ماوەی ١٠ ساڵا دروستمکردون بۆ کارگەی (دروستکردنی پەیکەر بە کانزاکان و تۆماسشوتە) لە ئەڵمانیا .

هەموو ئافرتەکان قەبارەیان دەبوایە لە سەر مێزێکی دروستکراو لە ئاسن بە قەبارەئ ٣ مەتر بە مەترونیو جێگەیان بکەمەوە(بیانگونجێنم)!!

پەیکەرەکان لە بۆرەك دروستمکردون، پاشان قاڵبی لمی بۆکراوە و لە کانزاکان داڕێژراون .

زۆربەیان ۸ تا ۱۰ جار دروستکراونەتەوە لە کانزای جیاواز، وەك ئەلەمینیۆم و بڕۆنز و ئاسن و ستیل و فرۆشراون .

لە زۆربەی مۆزەخانە و باخ و شوێنە گشتییەکانی جیهان نمایش کراون .

ئەم جۆرە پڕۆژانە و دەیانی دیکە بوونە هۆی دەوڵەمەندکردنی لایەنی تەکنیکی و ئەزموونی کارکردنیان دەوڵەمەندتر کردم.