تا ئێستا 249 حزب ناویان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تۆماركردووە

23/02/2021
فۆتۆ: 

تا ئێستا بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق 30 هاوپەیمانی و 249 حزبی سیاسی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ناوی خۆیان تۆماركردووە.

جومانە گلای، وتەبیژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، تا ئێستا  249 حزبی سیاسی ناوی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان تۆماركردووە 58 حزبی دیكەش تا ئێستا لە پرۆسەی دامەزراندندان و ناوی خۆیان تۆمارنەكردووە. 

ناوبراو روونیكردەوە 86 حزبیش داواكاریان پێشكەش كردووە لە ئێستادا پێداچوونەوەیان بۆ دەكرێت، لە نێ, ئەو حزبانەی خۆیان تۆمار كردووە 30 هاوپەیمانی ناویان تۆماركراوە، هاوكات تا ئێستا 915 هەزار و 360 داتای هەڵبژاردنەكانیان نوێ كردووەتەوە. 

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە كاتێكدا پێشتر بڕیاربوو لە 6حوزەیران هەڵبژاردنەكە ئەنجام بدرێت، بەڵام لەسەر داخوازی كۆمسیۆن هەڵبژاردن لەوكاتەدا دواخرا. 

هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە شێوازی فرە بازنە بەڕێوە دەچێت كۆی وڵات كراوەتە 83 بازنە كە بە هەر سێ شارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك دەبنە 12 بازنەی هەڵبژاردن، هەریەكە لە شاری كەركوكیش دەبێتە سێ بازنە و موسڵیش دەبێتە 8 بازنە و دیالەش دەبێتە چوار بازنە كە لەو پارێزگایانەدا كورد ئەگەری بەدەستهێنانی كورسی پەرلەمانی هەیە.