کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە

23/02/2021
فۆتۆ: 

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبنی خۆی بۆ چواری ڕۆژی داهاتووی کەشوهەوای وڵاتەکە خستنەڕوو.

لە بەیاننامەیەکدا دەستەکە ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان سامال دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک هەور، بەشێوەیەک لە ناوچەکانی خۆرئاوای ناوەڕاستی عێراق ئەگەری باران بارینی لێدەکرێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان سامال دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە کەشوهەوای باشووری عێراق نیمچە هەور و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەو هۆیەشەوە ئەگەری باران بارین هەیە لە هەندیک ناوچە و هەورە بروسەکەشی لەگەڵدا دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما وەک خۆی دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە ڕۆژی پێنجشەممە، لە هەردوو ناوچەکانی باکور و ناوەڕاست، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، بەڵام لەناوچەکانی باشور ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکات.

دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کەشوهەوا لە ڕۆژی هەینیدا ئاسمان ساماڵ دەبێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەناوچەکانی باشوور پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی شەممەی داهاتوو، کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرانسەری عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لەچاو ڕۆژانی ڕابردوودا گۆڕانکاری بەسەر نایەت و بە جێگیری دەمێننەوە.