تورکیا بۆردومانی قەندیل و ناحێەی وەرتێی کرد

24/02/2021
فۆتۆ: 

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناچەکانی سنوری ناحیەیی وەرتێی سەر بەقەزای ڕواندوز و ناودەشتی بناری قەندیلیان کرد

بۆردومانەکە لە ناودەشت نزیکە لە گوندەکانی بۆکریسکان و لێوژە کە لە ئێستادا ئەم گوندانە ئاوەدانیان تێدایە

هاوکات لە سنوری ناحیەیی وەرتێ لەنزیک چیای  دڕەبی فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانیان کردووە کە لە ئێستادا هێزێکی پارتی سەرقاڵی دروستکردنی بارەگای سەربازیە لەسەر چیای دڕەبی .

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردومان لە چیایی قۆپی سەرداران لە سنوری ناحیەیی وەرتێ بەردەوامی هەیە و فڕۆکە جەنگیەکان بە نرزی بەسەر ئاسمانی باڵەکایەتی و قەندیل و وەرتێدا دەسوڕێنەوە.