ئامادەیی باشتر هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا

24/02/2021
فۆتۆ: 

شاندی دانوستانكاری هەرێم لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاشكرایانكرد ئێستا ئامادەییەكی باشتر هە‌یە‌ بۆ چارە‌سە‌ركردنی پرسی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و شایستەداراییەكانی هەرێم.

 ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. 

لە سە‌رە‌تای كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، شاندی دانوستاندكاری هەرێم لە بەغدا، باسی لە بە‌ردە‌وامی لە‌ دانوستاندنە‌كانیان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی كرد ئاشكرایانكرد "ئێستا  ئامادەییەكی باشتر هە‌یە‌ بۆ چارە‌سە‌ركردنی ئەم بابەتە".

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان رلاایانگەیاند، زۆربەی داتاكانی وەزارەتەكان ئامادە كراوە بۆ ئەوەی بودجەیەكی شەفاف و واقیعی بۆ ساڵی 2021 ئامادە بكرێت. 

لە كۆبوونەوەكەدا رەشنوسی پڕۆژەی پەیڕوی هاوبەشیكردنی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان پەسەندكرا و ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستانیش خرایەڕوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا دڵنیایی درا لە بەردەوامبوونی خوێندن و وەزیری تەندروستیش پلانی وەزارەتەكەی دەربارەی ڕێكارە تەندروستییەكان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی كۆرۆنای گۆڕان خستەڕوو .