ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: پلانی سەردانەکەی پاپا تەواو بووە
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، پلانی دڵنیایی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق تەواو بووە، کە بڕیارە لە ڕۆژی ٥ی مانگی داهاتوودا سەردانی بەغدا بکات.
تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی عێراقی ڕاگەیاند، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەل نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دەستی کردووە بە دانانی پلانی سەردانەکەی پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلانەکە خشتەی سەردانەکانی و گواستنەوە و ڕوماڵکردنی ڕاگەیاندنی لەخۆ دەگرێت.
خەفاجی ڕوونیکردەوە، سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق زۆر گرنگە و بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستی و ئاشتی و سەرکەوتن بەسەر تیرۆر، هەروەها گواستنەوەی وێنەیەکی گرنگە بۆ جیهانی دەرەوە.
لە کۆتایی وتەکانیدا وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەشکرد، فەرماندە سەربازییەکان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان
|