لە بەرامبەر پشتیوانی دیپلۆماتی ئیسرائیل ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ چەند وڵاتێک دابین دەکات

24/02/2021
فۆتۆ: 

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئیسرائیل بڕیاریدوە بە ناردنی چەند کاروانێک لە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ نزیکەی ١٩ دەوڵەت، لە بەرامبەر پشتیوانی دیپلۆماتی لە وڵاتەکەی.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل ناسراو بە (کان)  ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، نزیکەی ١٩ دەوڵەت بەلای کەمەوە بەم نزیکانە هەریەکەیان بڕی هەزار  بۆ ١٥٠٠ دۆزیان لە ڤاکسینی کۆرۆنا پێدەگات، لە بەرامبەر پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل لەڕووی دیپلۆماتییەوە.

میدیاکە بەشێک لەو وڵاتانەی ئاشکرا کردووە، کە پێکهاتوون لە مۆریتانیا و قوبرس و هەنگاریا و هندۆراس و گواتیمالا ز کۆمتری چیک ز مالدیڤ و ئەسیوبیا و کینیا و ئۆگەندا و گینیا.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، ژمارەیەک لەو وڵاتانە کە بریتین لە کۆماری چیک و گواتیمالا و هندۆراس و هەنگاریا، نوینەرایەتی دیپلۆماتیان لە شاری قودس کردووەتەوە، یان بەڵێنیان داوە بە کردنەوەی، بۆ ئەوەی وەک پایتەختی ئیسرائیل بیانسێنن.

ئاشکرابوونی ئەو هەوڵەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، نوسینگەی بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بڕیاریداوە بە دابنیکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ تیمە تەندروستییەکانی دەسەڵاتی فەلەسیتن و ژمارەیەک لە وڵاتان، کە داوای کۆمەکی پزیشکیان لە ئیسرائیل کردبوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەو بڕە زیادەیەی کە ئیسرائیل خۆی پێویستی پێی نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل رووبەڕووی رەخنە و گلەییەکی زۆر بۆوە، بەهۆی ئەوەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ دەسەڵاتی فەلەستین دابین نەکردووە.