کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن درێژکردوە
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جاریکی دیکە وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقی بۆ سەرەتای مانگی ئایار درێژکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانیش بۆ 17 ی نیسانی داهاتوو درێژکردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی 10 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت،بەڵام هێشتا گومان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە هەیە.
هەروەها کۆمسیۆنی هەڵبژاردن چەند جارێک وادەی هاوپەیمانیکردن و پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکانی بە کۆمسیۆن درێژکردۆتەوە.
پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی 6 ی حوزەیران هەڵبژاردنەکە بکرێت،بەڵام دواتر وادەکە گۆڕادرا بۆ 10 ی ئۆکتۆبەر.
بەپێی ڕای شارەزایان چەند رێگریەک هەیە لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەوانیش خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پڕکردنەوەی دادگای فیدراڵی کە ئێستا بەهۆی مردنی دوو ئەندامی و خانەنشینبوونی یەکێکیان دیکەیانەوە کارەکانی وەستاوە و ناتوانیت ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەندبکات.
|