نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

25/02/2021
فۆتۆ: 
ئابووری

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەپێی ئاژانسە جیهانییەکان، ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لەسەروی ٦٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکراوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی٢ی٢٠٢١، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا تا 67.70 دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی  هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە 62.73 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی بەسڕە بە ٦٧ دۆلار بووە و هەر بەرمیلێک نەوتی قورسی بەسڕەش، 64.40 دۆلار بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەماوەی ١٣ مانگی رابردوودا، ئەمە بۆ یەکەمجارە نرخی نەوت تا ئەم ڕێژەیە بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ئەو ئاستە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری عێراق و هەرێم دروستدەکات چونکە هەردوولا زۆرینەی داهاتەکانیان لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەکەوێت.