تەندروستی عێراق: گرێبەستی کڕینی 16 ملیۆن دۆزی کۆرۆنامان ئیمزاکردووە

25/02/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، گرێبەستیان بۆ کڕینی ١٦ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا ئیمزا کردووە و یەک بە دوای یەکدا بەم نزیکانە دەگەنە عێراق.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی کڕینی ١٦ ملیۆن دۆزی لە ڤاکسینی کۆرۆنای کردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە عێراق، وەک پێشەکیش بڕی ١٦٩ ملیۆن دیناریان داوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر کردووە و چاوەڕوانی پەرلەمان دەکات بۆ پەسەندکردن و ڕاستاندنی وردەکاری یاسایی ڕێککەوتنەکە، بە هەمان شێوە ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای (سینۆفارم) ی چینیش کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم ڕێوشوێنەکانی هاوردەکردنی تەواو دەبێت.