گەرمیان.. لەڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

26/02/2021
فۆتۆ: 
سلێمانی

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە کەلار، شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی٢ی٢٠٢١، لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و مینی پاسێک ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە و سەرنشینێک برینداربوون و دوای گەیاندنیان بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (علی ساڵح علی) لەدایکبووی 2001 دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری، ڕەوانەی سلێمانی کرا، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە، لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.