تەندروستی عێراق: 4336 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٣٣٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆی هەینی بڵاویکردەوە، لەدوێنیوە تا ئەمڕۆ ٢٤٦٠ کەسی دیکە پەتای کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیاریەیکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە ٩١.٥%ی کۆی تووشبوانە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٦٨٨ هەزار و ٦٩٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٦٣٠ هەزار و ١٧٨ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرژمێریانەی کە ڕۆژانە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی دەکاتەوە، تا ئێشتا بەهۆی کۆرۆناوە ١٣٣٦٥ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
|