غالب محەمەد: ئەگەر سەری خۆم لە پێناو خەڵکدا دانابێت بەردەوام دەبم

26/02/2021
فۆتۆ: 

غالب محەمەد دوای هێرشەکەی ئەم ئێوارەی کە کرایە سەری و بە چەند چەقۆیەک بریندار کرا رایگەیاند، ئامادەیە سەری خۆی لە پێناو داوا رەواکانی خەڵکدا دابنێت

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ماڵی خۆی لە شاری سلێمانی غالبد محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی هیوا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەرگری لە ماف و داخوازی هاوڵاتیان دەکەین، ماوەیەکی زۆرە هەڕەشەیان لەسەرە، بە داخەوە ئەمڕۆ لە لایەن کەسێکەوە پەلامار دراو لەبەردەم ماڵەکەی خۆی، بەلام دۆست و دووژمن ئەبێت ئەوە بزانێت کە ئەوان بەردەوامین.

غالب محەمەد وتی "ئەگەر سەری خۆم دانێم لەو پێناوەدا بەلامەوە ئاساییە، بۆیە بەردەوام دەبین چ وەک پەرلەمانتار و وەک فراکسیۆن و وەک هاوپەیەمانی هیواش".

جەختیشیکردەوە "نابێت هیچ کەسێک بیر لەوە بکاتەوە غالب دەستبەرداری خەڵک بێت، چونکە ئێمە لەناو خەڵکین و لەگەل خەڵکین و پشتیوانیشیان دەبین".

داواشی لە دەزگا ئەمنییەکان کرد ئەو کەسانە بە زووترین کات دەستگیر بکەن، چونکە ئەبێتە هۆی هاندان بۆ ئەوەی دەستبەرن بۆ کەسانی تریش، داواکارین دادگا و لایەنەکانیش دیکەش بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسە بکەن، ئەم کەیسەش وەک کەیسەکانی تری دەستگیرکراوەکانی بادینان بە لاڕێدا مەبەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کەسێک بە چەقۆ پەلاماری غالب محەمەد دەدات و بە هەشت چەقۆ لە سەری برینداری دەکات.