لیدی گاگا بڕی 500 هەزار دۆلار دەدات لە بەرامبەر گێڕانەوەی دوو سەگەکەی

27/02/2021
فۆتۆ: 

لیدی گاگا گۆڕانیبێژی ناسراوی ئەمریکا، بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری وەک پاداشت دیاریکردووە، بۆ ئەو کەسەی دوو سەگەکەی بۆ بگێڕێتەوە، دوای ئەوەی لە لایەن کەسێکەوە دزراون، کە بە یەکێک لە هاوکارەکانی بووە و بردوونی بۆ پیاسەکردن.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لیدی گاگا ڕایگەیاندووە، بڕی نیو ملیۆن دۆلار دەدات بەو کەسەی کە دوو سەگەکەی لایە ئەگەر بۆی بگێڕێتەوە، بێ ئەوەی هیچ پرسیارێکی لێ بکات.

دەربارەی دزینی سەگەکانی لیدی گاگا، پۆلیسی شاری لۆس ئەنجلوسی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەو هاوکارەی گاگا لەگەڵ سەگەکان پیاسەی کردووە، لە ناکاو کەسێکی نەناسراو تەقەی لێکردووە و لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام بە تەواوی ئاگاداری دۆخی تەندروستی نین.

دوو سەگەکەی لیدی گاگا لە جۆری (بەلدەگ)ی فەڕەنسین و ناویان "کوجی و گوستاف"ە.

بە گوتەی پۆلیس تۆمەتبارەکە بە دەمانچە تەقەی کردووە و بە پەلە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی سپییەوە ناوچەکەی جێهێشتووە، لە ئێستاشدا رووداوەکە لە بەشی دزین و کوشتنی پۆلیسی لۆس ئەنجلوس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

دوا دوو ڕۆژ لە دیارنەمانیان ئەمڕۆ پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەگەکانی لیدی گاگا دۆزراونەتەوە و لە شوێنێکی پارێزراون.

بە گوتەی پۆلیس ئەمڕۆ ژنێک سەگاکانی رادەستی بنکەیەکی پۆلیسی شاری لۆس ئەنجلوس کردووە، بەڵام پێ ناچێت تێوەگلابیت لە دزینیان، بەڵام هێشتا دیار نییە چۆن ئەو سەگانەی دەستکەوتووە.

سەگی(بەلدەگ)ی فەڕەنسی سەگێکی قەبارە بچوکە و گوێچکەکانی کەمێک گەورەیە و لەشێوەی گوێی شەمشەمە کوێرە دەچێت، بە چوارەم بەر بڵاوترین جۆری سەگ دادەنرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لە لایەن کەس و خێزانەکانەوە بەخێو دەکرێت.