هەر دەمەی لە شوێنێک، هەمێشە لە ماڵەوە

27/02/2021
فۆتۆ: 

جەلال بەرزنجی

لە پشت شوشەی دەروازەکەم،

لەو گەشتانەی لە ژیانم کروومن

ورد دەبمەوە،

  بیرمە هەندێکاین بۆ مانەوە بوون

هەندێکیان حەزم لێ نەبوو

تەوایان کەم .

ئەو جانتایە هەمیشە لە سەفران لە گەڵمە

وەک ئەوەی دڵمبێت دەستم لەسەری داناوە !

 هەستم  بۆ لێڕوانی دوو باڵ،

تا بمباتە شۆێنەک گەرمای باوەشی مرۆڤایەتی لێمابێت

لەوێندەر قاچەکانم بە تەواوی عاردی  دەگرن،

 بەتەواوی خۆمم،

لە سەرهەورە .!

بێ ئەوەی هیچم کردبێت

ماندووم

هەر دەڵیی لەشەڕێکی گەورە

هەموو شتەکم لە دەست داوە

بیرخؤمی دێنمەوە  چیم هەبوو

چاوەڕانم بۆ تەواو بوونی تابووت

 بە فڕۆکەیێک،

 لەوفڕۆکانەی،

بێ ئەوەی  نە ئالا نە لۆگۆی وڵاتەکەمیان لە سەر باڵی بێت

  رۆژانە دەنیشنەوە ودەفڕن،

بگەڕێمەوە تاراوگە،

لە بەهار بۆ تەواو بوونی لە دایک بوونم

 دەگەڕێمەوە زێدم .

ئەو جارە گەوەرەش ببمەوە

 هەتا ئێوارە شەڕهەڵگیرسێت

چی دەبیێت با ببێت .

لە باخچەی پشتەوەی ماڵەوەمان زیاتر ناڕۆم .

نازانم ئەوە چەندەمین جارە شۆینی خۆم بگؤڕم

وا دەزانم گۆڕینی ئەو هەموو کورسیە ماندوو بوونی لەشم  دەردەکەن

بەڵام وانیە .                                                                                                                            

ناشزانم بەو رەوشە،

 حەڤدە سەعاتم  

لە ئاسمان  

 هەتا ئەو ماڵەی لە دوای ئەوەی لەشەڕ هەڵاتم

 لە بەفرانبار لە باکووری ئەمریکا دامنا

 چۆن دەڕات؟

گوزارشت کردن لەو رەوشە ئاسانە

بەڵام لە ناوی بژیت  زۆر گرانە.