بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی کۆرۆناوە دوو وەزیری ئوردن ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کران

28/02/2021
فۆتۆ: 

میدیای ئوردن بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە داوایلە دوو وەزیری کابینەکەی کردووە دەستلەکار بکێشنەوە بەهۆی ئەوەی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێلکردووە.

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی (عەممون) بڵاویکردەوە، بەشیر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن داوای لە هەریەکە لە سەمیر مەبیەز وەزیری ناوخۆ و بەسام تەلهونی وەزیری داد کردووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن، بەهۆی ئەوەی ئامادەی ئێوارەخوانێک بوون لە یەکێک لە چێشتخانەکانی ئوردندا و پێشێلی ژمارەی رێپێدراوی کەسەکانیان کردووە لەسەر ئەو مێزەی لەسەری دانیشتوون، کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەیڕەو کراوە.

بەگوێرەی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی نابێت هیچ کۆبوونەوەیەک لە شوێنە گشتییەکاندا لە ٢٠ کەس زیاتر بێت، ئەویش وەک ڕێوشوێنێ پێویست بۆ ڕێگیرکردن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی ئوردن ڕایگەیاند، ولاتەکەی لە کۆتایی مانگی ئازاردا ٦٤٠ هەزار دۆزی ڤاکسینی دژی کۆرۆنای پێدەگات.