باندێکی هێنانی پارەی ساختە بۆ دهۆک دەستگیرکران

28/02/2021
فۆتۆ: 

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕاگەیاند هێزەکانی پۆلیس بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایش توانیان باندێکی پێنج کەس دەستگیربکەن کە پارەی دۆلاری ساختەیان هێناوەتە نێو پارێزگای دهۆک.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند بڕی پارەکە زیاتر لە سی هەزار دۆلاربووە(سێ دەفتەر) و پێش ئەوەی لەبازاڕدا مامەڵەی پێوەبکەن دەستگیرکراون.

وتیشی ئەو باندە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و دەڵێن پارەکەیان لە هاوڕێیەکیان لە بەغداوە بۆ هاتووە و نەیانزانیوە پارەکە ساخەتەیە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد دانیان بەوەشداناوە کە هەوڵیانداوە هەر دەفتەرێک بە نیوەی نرخی خۆی لە بازاڕدا ساغبکەنەوە.

بەوتەی هێمن سلێمان باندەکە لە پێنج کەس پێکهاتوون و لە ئێستادا باندەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.