ژنێك بە تۆمەتی دزینی نزیكەی 9 هەزار دۆلار لە سەیدسادق دەستگیر كرا
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزوور، تۆمەتبارێكی ژنیانیان بەتۆمەتی دزیكردن لە سەیدسادق دەستگیركردووە کە نزیزکەی نۆ هەزار دۆلاری لە سێ کەس دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: پاش تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی دزیكردن لەچەند شۆفێرێك لەسەر ڕێگای وارماوە - عەربەت، هێزەكانی پۆلیس پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە لەناو قەزای سەیدسادق دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی (8700 دۆلار) و (570 هەزار دینار)دا كە تۆمەتبار لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەوتەی خۆی لەسێ كەسی دزیوە.
ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (خ، ح، ع) بەبڕیاری بەرێز دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵنەوەكان بەردەوامن.
|