عێراق.. بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا فۆڕمی ئەلکترۆنی پڕ دەکرێتەوە

01/03/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق دەستیکرد بە پەخشکردنی پرۆگرامێکی ئەلکترۆنی تایبەت بە حجزکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕێگەی فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە.

رەعد مەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتەکەیان بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و دەستی کرد بە پەخشکردنی فۆڕمی ئەلکترۆنی تایبەت، کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی بەم ناونیشانە بەردەست دەبێت (https://cov19reg. phd. iq /).

داواشی لە هاوڵاتیان کرد دەست بە تۆمارکردنی ناوی خۆیان بکەن بۆ حجزکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، کە لە دوێنێوە وەزارەتی تەندروستی دەستی پێکردووە.

وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق جەختیشیکردەوە، توانای هەڵگرتن و خەزنکردنی پێویست هەیە، بۆ ئەو ژمارە زۆریەی داخوازی بۆ تۆمارکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.