بارتۆمیۆ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا

01/03/2021
فۆتۆ: 

سەرۆكی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بەتۆمەتی دژایەتی سمبولەكانی یانەكە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن دادگای كەتەلۆنیاوە بۆ دەرچوو.

جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆكی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ راوێژكارەكەی 100 پەڕەی فەیكیان دروستكردووە و لە ڕێیەوە دژایەتی ئەستێرە و سمبولەكانی یانەكەیان كردووە لەلایەن دادگای كەتەلۆنیاوە فەرمانی دەستگیركردنیان  بۆ دەرچوو. 

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پۆلیس بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی ساڵی رابردوو درابوونە پاڵی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، ئەمڕۆش هەریەكە لە بارتۆمیۆ و ئۆسكار گراویان دەستگیر كردووە. 

هاوكات چەند كەسێكی دیكەش لە ئیدارەی پێشووی بەرشەلۆنەدا فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی رانەگەیەندراون كە ئەوانەی دەبێت دەستگیربكرێن كێن. 

بارتۆمیو لە ساڵی 2014 دا پۆستی سەرۆكی بەرشەلۆنەی وەرگرت، ئەوەش دوای دەستلەكاركێشانەوەی ساندرۆ رۆسیل هات لە سەرۆكی یانەكە كە بە شێوەیەكی كاتی پۆستەكەی وەرگرتبوو بەڵام دواتر لە هەڵبژاردنی 2015 دا بە فەرمی بووە سەرۆك و تا مانگی تشرینی دووەمی 2020 بە فەرمی لە پۆستەكەی بەردەوام بوو بەڵام دواتر ناچار بە دەست لەكار كێشانەوە كرا.