تەندروستی عێراق: دوای دوو هەفتە بۆ یەکەمجار چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە تووشبوون زیاترە

01/03/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، 3708 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 3599 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

دوای دوو هەفتە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ژمارەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ژمارەی تووشبوون زیاترە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ٢٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لە دەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ٩١.٥%ی کۆی تووشبوانە.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٦٩٩ هەزار و ٨٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٦٣٩ هەزار و ٦٣٩ کەسیش چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٣٤٢٨ کەس  لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.