عوسمان حاجی مەحمود: چیتر بەم حکومڕانییە شکستخواردووە وڵات بەڕێوەنابرێت

01/03/2021
فۆتۆ: 

عوسمان حاجی مەحمود ڕایگەیاند تا هەناسەیەکی تێداماوە تا لەوە درەنگترنەبووە ئەقڵیەت و شێوازی حکومڕانی کوردستان پێویستی بە گۆڕانکاری ڕیشەیی هەیە.

عوسمان حاجی مەحمود لەیادی کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی خەڵک بە پینەوپەڕۆ ڕازی ناکرێ و ئەم بارە لارەی کوردستان بە تۆمەت بەخشینەوە ڕاست ناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد رۆژ بە رۆژ بازنەی ناڕەزایی خەڵک فراوانتر دەبێت و مافی ڕەوای خەڵکە بۆ ژیانێکی باشتر تێبکۆشێت.

عوسمان حاجی مەحمود پێویستە دەسەڵاتدارانی کوردستان دوربکەونەوە لە ئەقڵیەتی غرور و بێ باکی و گوێ نەگرتن و سە پاندنی ئیرادە و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان.

ڕاشیگەیاند ئەوان هەمیشە لەبەرەی گەل دەبن و بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لەمافەکانی خەڵکی کوردستان.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمرۆ یەکی ئادار لە رۆژی لەدایکبوونیدا لەلایەن کەسوکار و هاوڕێیانیەوە یادێک بۆ قادری حاجی عەلی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی رێکخرا