شانۆگەرییەک سەبارەت بە لێسبیان

01/03/2021
فۆتۆ: 

کلک ناوی شانۆنامەکەیە

سدیق عەزیز

زۆرک لەو شانۆکارانەی کە لە ئەوروپا بەردەوامیان بەکاری شانۆداوە، لەبەردەم زۆرکاری هونەریدا توشی شۆکی کەلتوری بوون، شۆکێک کە جگە لە بێدەنگی هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکەت نەبێت، بە تایبەتی ئەو کارە هونەرییانەی کە زیاتر لە بواری (پۆڕن و هاوڕەگەز خوازی و لێسبی و پۆدۆفێل)دا خۆیان دەبینیەوە. بۆ ئێمەیەک کە لە کۆمەڵگەیەیڕۆژهەڵاتی و نەریتیدا گەروەبووین دەبێتە شۆک، گەورەتر لەو شۆکەش ئەوەیە کە خۆت بەشێکبێت لەوکارە .

شانۆگەری کلک  باسی ژیانی کۆمەلگای نەرویجی  ساڵانی ١٨٠٠ دەکات، کچێک تەمەنی ١٨ ساڵ لە دێیەکدا دەژی، کیشەی ئەم کچە ئەوەیە کە کلکێکی بچووکی هەیە . ئەمە کچە خەزی لە خوێندنی مۆسیکە، بەڵام ئەم کلکەی لێبۆتە بەڵا، سەرتا لە دێکەدا دەیدەنە کوڕێکی گێژ، تاکو ڕادەیەک کەم عەقل، لەپای ئەوەی بیر لەو کلکە نەکاتەوە، بەڵام پاشماوەیەک بێزاردەبێت و بڕیار دەدات بچێتە شار بۆ خوێندنی موسیک، لە شار لەبەشی موسیک وەردەگیرێت، لەبەشی ناوخۆ لەگەڵ کۆمەلێک کچدا پێکەوە دەژین، پاش ماوەیەک دەکەوێتە عشقی  یەکێک لە کچەکانەوە، بەڵام ئەمە نهێنییە و نابێت کەس بزانێت، چونکە بە یاسای ئەوکاتی نەرویج توشی سزادەبن. بۆیە شەوانە بە دزیە کاری سێکسی دەکەن، لە پێناوی ئەم خۆشەویستییەدا لە یاسای نەرویجی هەڵدێن و بڕیار دەدەن بچنە دانیمارک، چونکە ئەوکات لەوێ کچ و کچ ڕێگا پێدراوبووە. ئەوکاتی کە بە فەڕمی دەبنە هاوسەری یەکتری، پاش ماوەیەک کلکەی فڕیدەدات  ڕۆژێک دەچنە سەر دەریا و ئەو کلکە لە چاڵێکدا دەشارنەوە. لەدوای ئەمەوە ئەم دیاردەیە وەک ئەفسانەیەکی لیدێت، هەر کچیک دۆخێکی نەشازی هەبێت، پێیدەڵێن بچۆ لەگەڵ کچێکدا بژی

لە ساڵی ٢٠٠٠ من کرامە یاریدەدەری دەرهێنەری ئەم شانۆگەریە، ئەو کات وەک کاری پراکتیکی لە سەنتەرێکی شانۆیی بووم بەیاریدەری مامۆستا بۆ ماوەی ساڵیک ، کە کۆرسی شانۆیان هەبوو، لە تەمەنی شەش ساڵەوە بۆ ٢٠ . گروپەکەی ئێمە لە تەمەنی ١٨ بۆ ٢٠ ساڵ بوون. ڕۆژێک مامۆستاکە وتی بۆ کۆتایی ساڵ دەبێت بەرهەمێکی شانۆییمان هەبێت و من ئەم شانۆگەرییەم هەڵبژاردووە، داواشیکرد من وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاری لەگەڵ بکەم، بەڵام بۆ من کە یەکەم  جارم بوو ڕووبەڕووی شانۆنامەیەکی نەرویجی ببمەوە، کارێکی قورس بوو ، کە لەو شانۆگەرییە تێبگەم، بۆیە دوام لێکرد کە ناوەرۆکی شانۆگەرییەکەم بۆ باسبکات، لە پێناو ئەوەی کاتێک کە خوێندمەوە بلامەوە ئاسانتر بێت .

 کاتێک دەستمانکرد بەکارکردن، کردەی ئەو کارە ئێرۆتیکانە لەسەرەتا بۆ من زۆر سەخت بوون، زۆرجاران کە دەرهێنەرەکە داوای هەندیك جوڵەو دۆخی لێدەکردن من دەترسام لە کاردانەوەی ئەکتەرەکان، زۆرجاریش من خۆم گێلدەکرد، کە پێموابوو هەندێکیان قبوڵی نەکەن، لەوەش قوستر بۆمن ئەو ڕۆژانە بوو کە دەرهێنەرەکە تەلەفۆنی دەکرد کە نیو سەعات یان سەعاتێک درەنگتر دێت و من کار لەو پلانەدا بکەم کە دانراوە، خودایە من کەوتومەتە کوێوە، ئێمەیەک کە لەکوردستان بە هەزار بسمیلا وئەلحەمدولیا تۆزێک کوڕ و کچێکمان لەیەکتر نزیک دەکردەوە، تاکو زیندووێتییەک دروست بێت، بەڵام ئێستا لەزینوەەیی و وێنە دەرچووە. ڕۆژ لەدوای ڕۆژ  زۆر ئاسایی بارودۆخەکان دەڕۆیشتن و منیش ڕاهاتم لەگەڵیاندا، وێنەگرتنی سەر دەریا و ڕووتبوونەوەیان و فڕێدانی کلکە زۆر بە ئاشکرا کرا بە کاری من و لەڕۆژانی نمایشدا من بەرپرسیاری نیشاندانی وێنە و فیلمەکان بووم، دواجار نمایشیکی زۆر ناوازە و جوان دەرچوو. ئەم ئەزموونە بۆ من  بووە سەرەتایەکی تازە و  تێروانین و دونیابینییەکی دیکەم  بۆ شانۆ، شانۆکار ئەزموون لە داوای ئەزموون دونیابینی فراوانتردەبێت .