عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

01/03/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی مانگی شوباتی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەو مانگەدا زیاتر لە ٨٢ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی شوباتدا بڕی ٨٢ ملیۆن و ٨٧٧ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کراوە، کە بڕی داهاتی ٥ ملیار و ٢٦ ملیۆن و ٨٠٧ هەزار دۆلاری بۆ خەزێنەی دەوڵەت گلداوەتەوە.

وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕێ هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی شوباتدا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشور گەیشتووەتە ٧٩ ملیۆن و ١٠٥ هەزار و ٣٢٩ هەزار بەرمیل هەناردە کراوە، بەڵام لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بڕی ٣ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار  و ٤٢٨ بەرمیل هەناردە کراوە.

وەک لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژەی پێکراوە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لەو مانگەدا ٦٠دۆلارو ٣٣ سەنت بووە و ناوەندی هەناردەی ڕۆژانە ٢ ملیۆن و ٩٦٠ هەزار بەرمیل بووە.