لیژنەی دارایی: هەموو بڕگەکانی یاسای بودجە تەواو بووە و ئامادەیە بۆ دەنگدان

01/03/2021
فۆتۆ: 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم مادەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ تەواو بووە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە ئاماندەبوونی ئەندامانی لیژنەی دارایی کۆبوونەوەیک کراوە و گفتوگۆ کراوە لەسەر چەند بابەتێک کە لە کارنامەی دانیشتنەکەیاندا هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە لە کۆبوونەکەیدا کۆتایی هێناوە بە گفتوگۆکانی کۆتایی هێناوە بە یاسای سەندیکای ژمێریاران و وردبینیان و بەرزکردنەوەی بۆ دەنگدان، چونکە گرنگە بۆ پارێزگاریکردن لە دارایی گشتی و بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی دژایەتیکردنی گەندەڵی دادەنرێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵوێستیان سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١، جەختیکردەوە کە سەرجەم مادەکانیان تەواو کردووە  بە نوسراوێک  لە ڕۆژی ١٥/٢/٢٠٢١ ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی.
پڕۆژە یاساکە لەسەر بنەمای نرخی ٤٢ دۆلار بۆ بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە، کە ڕۆژانە عێراق بڕی ٣ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل هەناردەی دەرەوە بکات، کە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت.

پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەگوێرەی ئەو ڕەشنووسەی کە دزەی پیکراوە، زیاترە لە ١٥٠ تریلۆن دینار، بە واتای زیاترە لە ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی، بڕی کورتهێنانیش تیایدا گەیشتووەتە ٥٨ تریلیۆن دینار، بە واتای زیاترە لە دوو لەسەر سێی بودجەکە، زۆربەی بودجەکەش لەژێر ناوی خەرجییەکانی بەکار بردن تەرخانکراوە، کە پێکهاتووە لە موچە و بودجەی فەرمانگە حکومییەکانی دەوڵەتی عێراقی.