بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی قەرزەكانی دەركرد

03/03/2021
فۆتۆ: 

بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا سوودی سەر هەموو ئەو قەرزانە كەمبكاتەوە كە بە دەستپێشخەریی بانكی ناوەندیی عێراق لەخوار یەك تریلیۆن دینارەوە دراوە.

لە راگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی عێراقی رایگەیاندووە بە گرنگییەوە لە بارودۆخی ئێستای تایبەتی دارایی و ئابووری و كاریگەریەكانی ڤایرۆسی كۆرونا دەڕوانن و بۆیە بڕیاریانداوە سودی خۆیان لە ژمارەیەك لە قەرزەكانیان كەمبكەنەوە. 

- كەمكردنەوەی ڕێژەی سوودی بانكی ناوەندی عێراق بۆ پڕۆژەی گەورە لە 2%وە دەكرێتە 1%. 

- كەمكردنەوەی ڕێژەی سوودی بانكەكان لەسەر قەرزی خانووبەرە لە 4%وە بۆ 2%. 

- هەمواركردنی عمولەی بانكی ناوەندی (بۆ قەرزی خانووبەرە)  لە هەر حەوت هەزارەوە بۆ پێنج هەزار دینار دەبێت.