دژە تیرۆری پارتی دانپێدانانی یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هەولێری بڵاوکردەوە

03/03/2021
فۆتۆ: 

دژە تیرۆری پارتی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند دووکەسیان دەستگیرکردوە و دانپێدانانی یەکێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێت هەوڵەکان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی دووکەسەکەی دیکەش.

ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دانپێدانانەکەی بڵاوکراوەتەوە ناوی حەیدەر حەمزە عەباس مستەفا بەیاتییە و دەڵێت لە قەزای خەباتی سەر بەهەولێر نیشتەجێم.

هەروەها دەشڵیت کەسێکم ناسی سەر بە کەتائیبی سەیدولشوهدابووە و دواتر کەسێکی دیکەی پێ ناساندم.

دەشڵیت هاتنە هەولێر بڕیارماندا ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیا بکڕین و ئۆتۆمبیلەکەیان بردە موسڵ.

دوای ماوەیەک یەکێکیان هات چوینە شوێنی کردەوەکە لەنزیک عەلوە و پلانەکەمان داڕشت و ئەو رۆیشتەوە بۆ موسڵ.

دوای چەند رۆژێک تەلەفونیان بۆکردم وتی وەرە بۆ موسڵ،منیش چووم و ئۆتۆمبیلێک جۆری ئۆپترایان پێدام و وتیان بڕۆ بۆ هەولێر ئێمە بە تەکسی دێین.

دواتر لە شەودا ئەوان هاتن  ولای قەزای بەردەڕەش وتیان رێناشندەری ئۆتۆمبیلە کیاکە بکە.

شەوی ڕوداوەکە ئەو دوو کەسەی دیکە موشەکەکانیان ئامادەکرد کە دروستکراوی ئێرانبوون.

تۆمەتبارەکە دەڵیت من لە دورەوە چاودێریم دەکرد ئەوان موشەکەکانیان ئاراستەی هەولێرکرد و پێکەوە چوینەوە بۆ موسڵ.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی 15 ی شوبات هێرشێکی موشەکەی کرایە سەر شاری هەولێر و بەوهۆیەوە 2 کەس گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون،روداوەکەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.