تەندروستی سلێمانی: ئەوانەی چاکبوونەتەوە لە کۆرۆنا دوای چواردە ڕۆژ بێن بۆ بەخشینی خوێن

17/06/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لەوکەسانە کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پەڕاندووە، با دوای ١٤ ڕۆژ بێت بۆ خوێنبەخشین.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەو " داوا لە چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین،  کە خوای گەورە شیفای بۆ ناردوون و چاکبوونەتەوە وەک ئەرکێکی ئینسانی، ئاینی، نیشتمانی، سەردانمان بکەن بە بەخشینی خوێن، بۆ ئەوەی پلازماکەیان وەک یەکێ لەچارەسەرەکان بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنین کە باری تەندروستیان جێگیرنیە ، هاوکاری و بەدەمەوەهاتنتان جێگای ڕێزە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوکەسانەی تازە ڤایرۆسەکەیان پەراندووە باشترە چاوەرێ بکەن دوای چواردە رۆژ سەردانمان بکەن بەمەبەستی بەخشینی خوێن .

بەرپرسانی تەندورستی وئیداری پارێزگای سلێمانی ماوەی هەفتەیەکە داوا لە هاوڵاتیان و ئەو کەسانە دەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پەڕاندووە، با هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی کۆرۆناوە باری تەندروستیان ناجێگیرە.