لاهور شێخ جەنگی: کەمینەیەکی خۆسەپێن بوون بە هەڕەشە بۆ ئەزموونەکەمان
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەكێتی پەیامێک لەبارەی ساڵیادی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە و دەڵێت رێگە نادەین هەڵەی کەمینەیەک ڕاپەڕین لەکەدار بکات.
هاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت خەڵکی کوردستان دەیانەوێت دڵنیابن کە موچە و قوت و بژێوی و ژیانیان لەدەست کەمینەیەکی مشەخۆر پارێزراوبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە خەڵک مافی خۆیەتی داوا بکات هەرێمەکەمان نەکرێت بە قوربانی ململانێی شەخسی و بوژاندنەوەی ناوچەکەمان نەدرێتە بەر ڤیتۆی پیلانێکی حزبی.
لاهور شێخ جەنگی ڕاشیگەیاندوە نابێت حکومڕانی تێکەڵ بە حەزی بنەماڵە بکرێت و بەرژەندی تایبەتی و کەلەڕەقی سیاسی سەری دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین بخوات.
هاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت من و هاوبیرەکانم لەناو یەکێتی هەوڵی راستکردنەوەی ئەم مۆدێلە چەوتە لە حکومڕانی دەدەین، رێگە نادەین هەڵەی کەمینەیەک راپەڕین لەکەدار بکات.
ڤیدیۆی پەیاماکەی لاهور شێخ جەنگی
|