مەسعود بارزانی: نابێ ئامانج و دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین بە لاڕێدا ببرێن

05/03/2021
فۆتۆ: 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ساڵیادی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە و دەڵێت نابێ ئامانج و دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین بە لاڕێدا ببرێن، بە هیچ شێوەیەك و لە بابەتی لاوەكی و سنوورداری تردا بچووك بكرێنەوە.

بارزانی ڕاشیگەیاندوە هەر كەس و لایەنێكیش بیەوێت لە بەها و ئامانجەكانی ڕاپەڕین كەم بكاتەوە لە ڕاستیدا ناپاكی لە خوێنی شەهیدان و دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەكات.

ئاماژەی بەوەشکردوە بە سەدان هەزار ڕۆڵەی کوردستان ئامادەن بەرگری لە ئامانج و بەها بەرزەکانی ڕاپەڕین بکەن.

مەسعود بارزانی ئەوەشی وتووە ڕاپەڕین، ڕەتكردنەوەی ستەم و داگیركاری بوو و، لە هەمانكاتیشدا هەنگاوێكی مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كورد بوو بۆ دەستپێكی قۆناغێكی گرنگ لە خەباتی گەلەكەمان.

جەختیشی کردۆتەوە كە پێویستە ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین بۆ تاهەتایە بەرز و بەرقەرار بمێننەوە و، گەلی كوردستان خەباتی كرد و خوێنی دا و ڕاپەڕی بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بژیێت