نێچیرڤان بارزانی: با يادى ڕاپه‌ڕين بكه‌ينه هه‌وێنى ته‌بايى و نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات هەموو لایەنەکان یادی ڕاپەڕین بکەن بە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی و نەهێشتنی کێشەو ناکۆکییەکان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە ساڵیادی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە و دەڵێت كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌يه تاكو بتوانێت په‌يام و ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێت .
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە وه‌ك چۆن له ڕاپه‌ڕيندا ته‌واوى كوردستانييان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كان و هه‌موو ئاراسته و هێز و لايه‌نه سياسييه جياكانه‌وه، له به‌ره‌يه‌كى يه‌كگرتوودا پێكه‌وه ڕاپه‌ڕين و سه‌ركه‌وتين، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانين ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان ببينه‌وه و مافه ده‌ستوورييه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنين و بپارێزين .
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندوە له‌م ياده‌دا داوا له هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، يادى ڕاپه‌ڕين بكه‌ينه هه‌وێنى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزى و نه‌هێشتنى كێشه و ناكۆكييه‌كان تا گيانى كاروانى شه‌هيدانى كوردستان شاد بكه‌ين.
دەشڵێت با هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێين، پێكه‌وه بۆ كوردستانێكى ئارام، ئاوه‌دان و سه‌قامگير تێبكۆشين كه بۆ هه‌ميشه به لانكه‌ى ئازادى، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن بمێنێته‌وه .
|