لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ سەردانەکەی پاپا دروستکرا

05/03/2021
فۆتۆ: 

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق دروستکراوە.

فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری جێگیر فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندوە لیژنەکە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دەرەوە و فەرماندەکانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دروستکراوە.

وتیشی لیژنەکە سەرپەرشتی ئەمنیەتی پاپا و ئەو شوێنانە دەکات کە پاپا سەردانی دەکات.

ڕاشیگەیاند دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق و فڕۆکەوانی سەربازی بەشداری پاراستنی سەردانەکەی پاپا دەکەن.

جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەشکردوە سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق زۆر گرنگە و پێویستە هەموو لایەک بەشداربن لە پاراستنیدا.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیکان بەسەردانێکی فەرمی سێ رۆژە بگاتە عێراق و هەرێمی کوردستان.