پۆلیس باندێکی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە و مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد

05/03/2021
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەھەمانکاتدا چەند کەسێکیان فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بون.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەشڵێت دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵەو ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری ٢٥ ھەزار دیناری) لەناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە.

ئاشکراشیکردوە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشەو دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەکانی (289 و 298) و 14ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .