پیاوێك ناساندنی شوێنەواری كەشتنی نوح بە میراتی جێ دەهێڵێت

05/03/2021
فۆتۆ: 

حەسەن ئۆزەر، بانگەشەی ئەوە دەكات كە بۆیەكەمجار ئەو پاشماوەی كەشتی نوحی دۆزیوەتەوە، ناساندنی ئەو كارەشی بە شێوەیەكی خۆبەخشی كردووە و ئێستا بڕیاریداوە دەیگوازێتەوە بۆ نەوەكانی.

كەشتی نوح بۆ یەكەمجار لەلایەن لە 11 ی ئەیلولی 1959 دا پاشماوەكەی دۆزرایەوە، لەو كاتەدا و لەكاتی كاركردن لەسەر نەخشەی بایەزید لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەكان حەسەن ئۆزەر ناسراو بە "دۆزەرەوەی كەشتی نوح" لە ناوچەكە، لە گەڵ تیمێكی زانكۆی ئۆهایۆ كاری كردووە و رێنیشاندەریان بووە. 

ئەو دەڵێت ئەو سەركردایەتی تیمی پشكنینەكەی كردووە كە لە زانكۆی ئۆهایۆ هاتوون بۆ پشكنینی ناوچەكە بە مەبەستی دۆزینەوەی شوێنەواری كەشتی نوح ئەو دەڵێت ئەو بە گروپە لێكۆڵەرەوەكەی وتووە كە ئەو شوێنەی گەشتیەكەی لێبووە لە ساڵی 1945دا هەرەسی زەوی لێدروست بووە. 

حەسەن ئۆزەر كە دەیان وێنەی گرتووە لەگەڵ ئەو شاندانەی كە بۆ پشكنینی ناوچەكە هاتوون و باسی ئەوەی كردووە، ئەو تیمەی هاتوون وێنەیەكیان پێبووە و لەسەر بنەمای ئەو وێنەیە شوێنەكەی بۆ تیمەكە دەستنیشان كردووە لەو كاتەدا كە پشكنینیان دەكرد پارچەدارێك دەركەوت كە ئەو نەیهێشتووە لەگەڵ خۆیان بیبەن بۆ لێكۆڵینەوە. 

ئۆزەر دەڵێت: پێموتن دەبێت مۆڵەت لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارەوە بهێنن، چەند ڕۆژێك دواتر تیمەكە بە مۆڵەتی فەرمی گەڕانەوە گوندەكە و پارچە دارەكەیان برد بۆ خوێندن لە زانكۆی كالیفۆرنیا دوای پشكنینەكە زانیاریم پێ گەیشت كە پارچە دارەكە لە 10 هەزار ساڵ لەمەوبەرەوە دیاریكراوە لەو كاتەوە من پارێزگاری لە هێڵكاری شوێنی كەشتییەكە دەكەم بۆ گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی. 

ئۆزەر جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە دەسەڵات گرنگی بە هەرێمەكە بدات و وتی: هەموو كەس زانیاری لە منەوە وەردەگرێت، بەڵام ئیتر ناتوانم ئاگام لە كەشتی نوح بێت كە ماوەی 30 ساڵە كارم كردووە، بەهۆی كێشەی تەندروستیمەوە بۆیە من بە كوڕ و نەوەكانم دەڵێم كە پارێزراوەكە بپارێزن و بە سەردانكەران بڵێن. 

ئەو كە بەخۆبەخش ئەو كاری كردووە وەك خۆی دەڵێت هەرگیز پارەی لە خەڵك وەرنەگرتووە لەبەر ئەوەی جوتیاری و ئاژەڵداری لە گوندەكەیدا دەكات. 

یاڤوز ئۆزەری كوڕی حەسەن ئۆزەر وتی: كاتێك باوكم باسی كەشتییەكەی بۆ سەردانكەران دەكرد، ئەوەندەی فێربووم دوای باوكم هەموو شتێك دەكەم بۆ ئەوەی باسی كەشتییەكە بكەم من وەك باوكم بە خۆبەخشیی دەیكەم لەبەر ئەوەی گوندەكەمان نزیكە لێرە، ئاسایشی ئەم شوێنەش ئەنجام دەدەین. 

كەشتی پێغەمبەر نوح بە شوێنەوارێكی مێژووی دانراوە و كەوتوەتە سەر چیای جودی لە باكوری كوردستان، لە هەردوو كتیبی ئاسمانی تەورات و قورئاندا باسی لێوەكراوە.