ڤاكسینی كۆرۆنا درایە چەند مەیمونێك

05/03/2021
فۆتۆ: 

ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەر دوو جۆر لە مەیمون لە ئەمریكا تاقیكراوەتەوە و تا ئێستاش هیچ كاریگەریەكی خراپیان بەسەرەوە دەرنەكەوتووە.

میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە ئەو دوو جۆرە لە مەیمون جۆری ئۆرەنج ئوتان و شەمپانزەی كورتەباڵا بوون كە ڤاكسینەكەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە، ئەو مەیمونانەی كوتراون ژمارەیان نۆ دانەبووە كە چواریان ئۆرەنج ئوتان بوون و پێنجیشیان شامپانزە بوون، لە ناو باخچەی ئاژەڵانی سان دیێگۆ بوون. 

نادین لامبرسكی، بەرپرسی باخچەی ئاژەڵانەكە ڕایگەیاند، ئاژەڵە كوتراوەكان هیچ نیشانەیەكیان نەبووە و باری تەندروستیان باشە، یەكێك لەو مەیمونانە ناوی كارنە و پێشتر نەشتەرگەری دڵی ئەنجامدراوە.  

ئەو ڤاكسینەكە تایبەتە بە ئاژەڵان و لە مانگی شوباتی ساڵی 2020 دا لەلایەن كۆمپانیای ئاژەڵانی دەرمانسازیی ڤێتێرنەرییەوە پەرەی پێدراوە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، راگەیەندرا كە ئەو ڤاكسینە لە پشیلە و سەگدا كاریگەرە، ئێستاش لەسەر مەیمون تاقیكراوەتەوە.