چای سەفەری لەچی دروست دەكرێت زیان و سودی چیە؟

06/03/2021
فۆتۆ: 

ئەو چایانەی لە كیس نراون و تەنها پێویستیان بە ئاوی گەرمە، بە گوێرەی رێنماییە تەندروستیەكان باشترە خۆت لە بەكارهێنانی بپارێزیت، هەرچەندە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان دەڵێن لە گەڵای مۆز دروست دەكرێت.

چای كیس (چای سەفەری) هەرچەندە خواردنەوەی چا بە هەموو جۆرەكانیەوە سودی تەندروستی هەیە، بەڵام نوێترین توێژینەوە دەریخستووە كە بەكارهێنانی ئەو جۆرە لە چا باش نیە و ئەگەر كوالێتی كۆمپانیای بەرهەمهێنەر بەرز نەبێت زیانی تەندروستی دەبێت. 

كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چای كیس (سەفەری) بانگەشەی ئەوە دەكەن ئەو جۆرە چایە هیچ زیانێكی تەندروستی نیە لەبەر ئەوەی ئەو ماددە خاوانەی لە كیسەی چادا بەكاردەهێنرێ هیچ ماددەیەكی پلاستیكی تێدا نییە، ئەو كیسانەی ئەو چایانەی تێدایە لەو ڕیشاڵانەوە دروست دەكرێن كە لە ریشە ئەستوورەكانی گەڵای جۆرێك لە داری مۆز بەرهەم دەهێندرێن. 

بەرهەمهێنانی چای كیس (سەفەری) 90%ی لە وڵاتی فلیپینە ئەو جۆرە گەڵایەی داری مۆزیش زۆرینەیان لەو وڵاتەیە، بۆ سپیكردنەوەی رەنگی كیسەكە یان گەڵاكە ئۆكسیدی هایدرۆجین بەكاردەهێنرێت، بەوتەی شارەزایانی بوارەكە ئەو ماددەیەش زیانبەخش نییە. 

لە توێژینەوەیەكدا كە زانایانی كەنەدی لە زانكۆی ماكگیلی ئەنجامیانداوە بۆیان دەركەوتووە ژمارەیەكی زۆر نانۆ پلاستیكی تیادایە ئەگەری ئەوە هەیە پارچە نانۆپلاستیكەكان تێكەڵ بە چایەكە بكرێن بە بەكارهێنانی چای كیس(سەفەری) پلاستیكی ئەم گەردیلەیە ئەوەندە بچووكن كە دزە دەكەن بۆ خانەكان.

هەر بۆیە ئەو توێژینەوەیە رێنمایی ئەوە دەداتە خەڵكی تا دەتوانن خۆیان بپارێزن لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە لە چا، لە كاتی بەكارهێنانیشیدا پێویستە كوالێتیەكەی بەرزبێت.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی  تا ئێستا بۆ ئەو جۆرە لە چا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نییە لەبارەی مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ، شارەزایانی تەندروستی رێنمایی ئەوە دەكەن قۆری شوشە باشترینە بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكان.