یانەی زاخۆ سکاڵای لەدژی داوەری خولی پلە نایابی عێراق تۆماکرد

06/03/2021
فۆتۆ: 

پاش یاری نێوان یانەی زاخۆ و یانەی شورتە لە بەغدا کە داوەر گۆڵێکی ئۆفسایدی بۆ شورتە هەژمارکرد یانەی وەرزشی زاخۆ سکاڵای یاسایی لە دژی داوەری یاریەکە تۆمارکرد.

هشیار دوبانکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی زاخۆ بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند ئەمە چەندین جارە داوەری یاریەکان غەدر لە یانەی زاخۆ دەکەن.

وتیشی ئێمە سکاڵامان تۆمارکردوە بەهۆی ئەوەی گۆڵێکی ئۆفساید بۆ یانەی شورتە هەژمارکراوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی زاخۆ داواشیکرد یەکێتی تۆپی بێتەسەر خەت و ڕێگەنەدات داوەرەکان کاری نایاسایی لەبەرژەوەندی هیچ یانەیەک بکەن.

یانەی وەرزشی زاخۆ بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێراقدایە.