ئەمریکا: هاتنی پاپا ڕۆشنایی خستە سەر عێراق
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پیرۆزبای و خۆشحاڵی خۆی پێشکەش بە عێراق کرد، بە بۆنەی میوانداریکردنی پاپای ڤاتیکان و ڕایگەیاندووە، سەردانەکە دەبێتە مایەی ڕۆشنایی خستنە سەر عێراق.
لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاویکردەوە، ماسیۆ تولەر شەڕەفی ئەوەی پێ بەخشرا کە ببێتە یەک لەوانەی پێشوازیان کرد لە پاپا فڕانسیش، لە ئاهەنگی سەرۆکایەتی عێراق کە بۆی ڕێکخرابوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی عێراق دەکات، بە بۆنەی میوانداریکردنی پاپا و شاندی هاوڕێی.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم سەردانە مێژووییە، دەبێتە هۆی ڕۆشنایی خستنە سەر عێراق، بەوەی کە بەشوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم دادەنرێت.
|