وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هاتنی پاپا بڵاوکردەوە

06/03/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لەسەر هاتنی پاپا فڕانسیس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە وەزیری ئەوقاف گوتبێتی ڕێوشێن لە دژی ئەو کەسانە دەگرنە بەر کە دژی هاتنی پاپان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف هاتووە " له چه‌ند په‌یجێک دوور له پره‌نسیب و بنه‌ماکانی راگه‌یاندن و کاری رۆژنامەوانی  هه‌واڵیکی نادروست بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه د . پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف وکاروباری ئایینی گوتویه‌تی رێکاری یاسایی دژی ئه‌و که‌سانه ده‌گرینە بەر که دژی هاتنی قه‌داسه‌تی پاپای فاتیکانن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەواڵە سەر لەبەری دوورە لە ڕاستییە و ئامانجیان دروستکردنی ئاژاوە و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینەیە به مه‌به‌ستی ناشیرین کردنی ره‌وشی پێکه‌وه‌ژیان له کوردستان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی رێکاری یاسایی دژی ئەوانە دەگرنە بەر کە هەواڵی ناراست و بێ بنەما بڵاودەکەنەوە بۆ مەبەستی تایبەت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زیا پترس سڵیوە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم کە لەپشکی مەسیحیەکانە ڕایگەیاند ئەوان وەک مەسیحیەکان نیگەرانن لە قسەکانی ئەو مامۆستایە بۆیە داوایان لەلایەنە بەرپرسەکان کردوە ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر .

زیا پترس لە بەیانامەیەکدا ڕاشیگەیاندوە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف پەیوەندی پێوەکردوە و ڕایگەیاندوە لێپرسینەوە لەو مامۆستایە دەکەن و ئەو ڕای تایبەتی ئەوە نەک وەزارەتی ئەوقاف و موسڵمانان .

پشتیوان سادق وتوشیەتی هەموو مامۆستایانی ئاینی کوردستان کە ژمارەیان 6 هەزار مامۆستایە پێشوازی لە پاپا دەکەن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوام لە وتارەکانیاندا جەخت لە پێکەوە ژیان دەکەنەوە .

ئەوە لەکاتێکدایە لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان ڤیدیۆی مامۆستایەکی ئاینی بڵاوبوەتەوە کە رەخنە لە سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان دەگرێت بۆ عێراق و هەرێم.