هاتووچۆی ڕانیە: لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٤ کەس بریندار بوون

06/03/2021
فۆتۆ: 

ئەمشەو لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ناو سەنتەری شاری ڕانیە ١٤ کەس بریندار بوون، ک ژمارەیەکیان لە هێزەکانی ئاسایشین .

لەوبارەیەوە عەلی عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند،  ئەمشەو شەمە کاتژمێر هەشت و دەخولەک  ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا لە جۆری پێکدادان  لەترافیکلایتی ڕزگاری لەناو شاری ڕانیە لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری  پیکاب گۆناو بێ سەرەتاو  و پیکات و تۆیۆتا لاندکرۆزەر (مێکزەمینی) هیزەکانی ئاسایش ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد،  لەئەنجام رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایش وەرگەڕاو بەهۆیەوە ٦ کارمەندی ئاساش و پێنج بەندکراو  برینداربوون و ٣ سەرنشینی تریش کە لەڕەگەزێ مێ بوون لە ناو پیکاب گۆناوەکە  برینداربوون.

هاوکات ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە، کە هیچ بەندکراوێک لەوکاتەدا ڕای کردبێت کە لەناو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایشدا . بوون