لە كاتژمێر 8.20 خولەك پاپا لە فرۆكەكەی دابەزی و لەلایەن هەریەكە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی هەرێم ئامادەی بوون.
پاپا فرانسیس لەهۆڵی فڕۆكەخانە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و كەسایەتییە ئاینییەكان كۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی كارنامەی سەردانەكەی پاپا هەر ئەمڕۆ دەچێتە ناوچەی هەبوت لە پارێزگای نەینەوا و لە كەنیسەی موسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش دەكات.
كارنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە دوای موسڵ دەچێتە قەرەقوش و لەكەنیسەی تاهیرە ئەلكوبرا بەشداریی لە رێوڕەسمێكی ئایینی دەكات و وتارێك پێشكەش دەكات.
لە كاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆدا لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری هەولێر بە بەشداریی 10 هەزار كەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەكشەممە بەڕێوەدەبات.