بایدن هەڵوێستی خۆی لەسەر سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق ڕاگەیاند

08/03/2021
فۆتۆ: 

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق رایگەیاند و بە سەردانێکی مێژوویی و پەیامێکی گرنگ ناویبرد.

کۆشکی سپی ئەمریکا وتەیەکی بایدنی لەسەر سەردانەکەی پاپا فڕانسیس بڵاوکردەوە و رایگەیاند هیوا بەهێزترە لە مردن و ئاشتی بەهێزترە لە جەنگ.

بایدن لەو بارەیەوە وتی "عێراق نقوم بووە لە جۆرایەتی ئایینی و نەتەوەیی، هەروەها نیشتیمانێکی یەکێک لە کۆنترین کۆمەڵگە مەسیحییەکانە، کە بە زۆرترین جۆرایەتی دادەنرێت لە جیهاندا".

لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەردانی پاپا فڕانسیس بۆ شوێنەوارە دێرینەکان، لەناویشیاندا شوێنی لەدایکبوونی ئیبراهیمی خاوەن تەورات، هەروەها بەسەربردنی چەند ساتێک لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی سیستانی لە نەجەف، بەجێگەیاندنی نوێژ لە موسڵ، ئەو شارەی کە بۆ چەند ساڵێک گیرۆدەی دەستی گەندەڵی و توندڕەوی گروپی داعش بووە، دروشمێکی هیوایە بۆ هەموو جیهان.

بایدن پیرۆزبایی خۆی لە گەل و حکومەتی عێراق کرد، سەبارەت بەو چاودێری و پلانەی کە هاوکاربوون بۆ ئەنجامدانی ئەو سەردانە گرنگە، هەروەها سەرسوڕمانی پاپا بە پابەندبوونی بە لێبوردەیی ئایینی و ڕایەلە هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی و لێکتێگەیشتن لە نێوان ئایینەکاندا.

پاپا فڕانسیس دوای سەردانێکی ٣ ڕۆژە بۆعێراق و هەرێمی کوردستان، کە تیایدا سەردانی پێنج پارێزگای ئەو وڵاتەی  کرد، بەیانی ئەمڕۆ گەڕایەوە ڕۆما.