ئەمریکا ڕێگەی نەدا تورکیا 30 هەلیکۆپتەری جەنگی بە پاکستان بفرۆشێت

08/03/2021
فۆتۆ: 

سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگریکردووە لە هەناردەکردنی ٣٠ فڕۆکەی هەلیکۆپتەری هێرشبەری جۆری " ATAK " بۆ پاکستان.

ئیبراهیم کاڵین وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر تورکیادا، بەهۆی هاوردەکردنی موشەکی دژە ئاسمانی جۆری ئێس ٤٠٠ روسییەوە لەلایەن ئەنکەرەوە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت گرێبەستی هاوردەکردنی هەڵیکۆپتەر لە لایەن حکومەتی پاکستانەوە بۆ چین بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر وتەبێژێک بە ناوی ناوەندی پیشەشازی سەربازیی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی و پاکستان لە ساڵی ٢٠١٨وە گرێبەستێکیان ئێمزا کراوە، سەبارەت بە فڕۆشتنی ٣٠ هەلیکۆپتەری هێرشبەری جۆری ATAK   بە پاکستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گرێبەستە بە گەورەترین گرێبەستی هەناردەکردنی چەک دادەنرێت کە بودجەکەی نزیکەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.