لە ژمارەیەك وڵاتدا 150 هەزار كامێرای چاودێری هاككران

10/03/2021
فۆتۆ: 

لە ژمارەیەك وڵاتدا 150 هەزار كامێرای چاودێری هاككران كە وێنەی نەخۆشخانە دەروونی و نەخۆشخانەكانی ژنان و منداڵبوون و ئەو كۆمپانیایەی جۆرە كامێراكەی بەرهەمهێناوە تیادایە.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی بلومبێرگ، كۆمەڵێك هاككەر ڕایانگەیاندوە داتای 150 هەزار كامێرای چاودێریان هاك كردووە كە لە ناو زیندانەكان، نەخۆشخانەكان، قوتابخانە و ناوەندە بازرگانیەكانی ژمارەیەك وڵاتدابوون. 

ئەو كامێرایانەی هاككراون بەرهەمهاتووی كۆمپانیای ڤێركادان كە تایبەتە بە كامێرای چاودێری و بەستراونەتەوە بە هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە، دوو كۆمپانیای گەورەش كامێرا چاودێریەكانیان هاك كراوە كە هەریەكە لە كۆمپانیای دروستكەری ئۆتۆمبێلی تێسلا و كۆمپانیای  CloudFlare بوون. 

جگە لەو دوو كۆمپانیا گەورەیە هاككەرەكان توانیوویانە گرتەی ڤیدیۆیی ناو كلینیكە تەندروستیەكانی ژنان و نەخۆشخانە دەروونییەكان و خودی فەرمانگەكانی ڤێركادا كە كۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە لە كامێرای چاودێریە بەدەست بهێنن.