پاپا: لەپێناو عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام بن لە نوێژکردن

10/03/2021
فۆتۆ: 

پاپا فرانسیش پاپای ڤاتیکان جارێکی تر لەسەر عێراق قسەی کردەوە و دااوی لە هەموو لایەک کرد، لە پێناو عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام بن لە نوێژکردن.

لە تویتیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە بە زمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، پاپا ڕایگەیاندووە "وەڵامدانەوەی جەنگ بە جەنگێکی تر نابێت، وەڵامدانەوەی چەک بە چەکێکی دیکە نابێت، وەڵامەکەشە ئەوەیە برایان، ئەوە ئەو ڕێگرییە کە هاتووەتە بەردەمی عێراق، بە تەنها بۆ ئەویش نا، بەڵکو بۆ زۆربەی ئەو ناوچانەی کە ململانێیان تێدایە، تەنانەت سەرتاپای جیهانیش".

پاپای ڤاتیکان ئاماژەی بەوەشکردووە، با بەردەوام بن لە نوێژکردن لە پێناوی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیشیکردووەتەوە، سەرباری ئەوەی وێرانکاری و چەکیشی بە دوای خۆیدا هێناوە، دارخورماکان کە دروشمی وڵاتن بەریان گرتووە و بەردەوامن لە گەشە و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان، هیچ ژاوەژاوێک دروست ناکات، بەڵام بەرهەمی هەیە و گەشەش دەکات.

لە دوای گەڕانەوەی لە گەشتەی بۆ ڤاتیکان، ئەوە دووەم جارە پاپا قسە لەسەر عێراق و دۆخی ئەو وڵاتە دەکات، بە تایبەت لە تویتی پێشتریدا ڕایگەیاندبوو، هەمیشە دڵیان لای عێراق دەبێت و لێوەی نزیک دەبن.