گرنگترین ئەو میوانەی کە بڕێکی کەم شەکریان تێدایە

12/03/2021
فۆتۆ: 

بەمەبەستی کەمکردنەوەی خواردنی شەکر و ئەو بابەتانەی کە بە سەرچاوەی شەکر دادەنرێت، کەسەکان زیاتر دەستبەرداری خواردنەوە گازییەکان و شوکلاتە و شیرینی دەبن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بیر لەوە ناکەنەوە هەندێک میوەش نەخۆن.

سەرباری ئەوەی هەموو میوەکان بە سەرچاوەیەکی پێداویستییە خۆراکییەکانی مرۆڤ دادەنرێت، لە دابینکردنی پێداویستییەکانی لاشەی، بەڵام هەندێک لە میوە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە، وەک مۆز و مانگۆ.

بەڵام باشترین جۆەکانی میوە کە ڕێژەیەکی کەم شەکریان تیدا، ماڵپەری تەندروستی (میدکاڵ نیوز تودەی) بڵاویکردووەتەوە، گرنگترین ئەو میوانەی کە ڕێژەیەکی کەم شەکریان تیدایە ئەمانەی خوارەوەن:

١-شیلک: یەکێک لەو میوانە دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان و بڕێکی کەمیش شەکری تێدایە، بەشێوەیەک هەر ٨ دەنگ شیلک بڕی ٨ گرام شەکریان تێدایە، جگە لەوەش بە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سی دادەنرێت.

٢- هەڵوژەی رەش: سەرباری ئەوەی شیرینە بەڵام هەر دەنکێک هەڵوژە تەنها نزیکەی ١٣ گرام شەکری تێدایە.

٣- توتڕک: سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی شیرنی کەمە، دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان و پرۆتین و سەرچاوەیەکی دژە ئۆکسانیشە، بەشێوەیەک لە ١٠٠ دەنک توتڕک، تەنها ٤ بۆ ٥ گرام شەکری تێدایە، ٥.٣ گرام ڕیشاڵ و ١.٣٩ گراک پرۆتینی تێدایە.

٤- لیمۆ: هەر دانەیەک کەمتر لە ٢ گرام شەکری تێدایە و بڕێکی ئێجگار زۆر ڤیتامین سی تێدایە.

٥- کاڵەکی زەرد: هەر دانەیەک لە کاڵەکی زەرد بڕی تەنها ١١ گرام  لە شەکری تیدایە و زووش هەرس دەکرێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە مادەکانی پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکان و ئاسن.

٦- پرتەقاڵ: بە هەمان شێوەیە پرتەقاڵیش یەکێکە لەو میوانەی کە بڕی ١٤ گرام شەکر لە هەر دانەیەکدا هەیە و شەکرەکەشی زوو هەرس دەبێت و بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی دادەنرێت بۆ لاشە.

٧- سندی: ئەم میوەیەک یەکێکە لەوانەی بڕێکی زۆر کەم شەکری تێدایە، بەشێوەیەک لە هەر دانەیەکیدا بڕی ١١ گرام شەکری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

٨- ئەڤۆگادۆ: بە یەکێک لەو میوانە دادەنرێت بە تەواوی خاڵییە لە شەکر، بەسەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڕۆنە سودبەخشەکان و ڕیشاڵەکان دادەنرێت.